سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کۆمپانیای گوگڵ کوردی سۆرانی بۆ وەرگێڕەکەی زیادکرد 

لە کۆنگرەی ئەمڕۆیدا کە بە 10ی 2022ی گوگڵ ناسراوە، 24 زمانی نوێی بۆ خزمەتگوزاری وەرگێڕەکەی زیادکرد و لەنێوانیشیاندا یەکێک لەو زمانانە زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانییە. 

لە کۆنگرەکەیدا رایگەیاند، 24 زمانی نوێی بۆ خزمەتگوزاری گوگڵ ترانسلەیت زیادکردووە کە لە ناویاندا زمانی کوردی زاراوەی سۆرانییش بوونی هەیە و بەمەش ژمارەی ئەو زمانانەی ئێستا لە خزمەتگوزارییەکە بەردەستن بووە 133 زمان. 

هاوکات، لە مانگی شوباتی ساڵی 2016دا بۆ جاری یەکەم، زمانی کوردی زاراوەی کورمانجی بۆ خزمەتگوزارییەکە زیادکراوە.

گوگڵ لە لێدوانێکی فەرمیدا ئەوەشی خستەروو، “لەگەڵ ئەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە سەرسوڕهێنەرە، بەڵام بێ کەموکورتی نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم زیادکردنەیدا وەرگێڕانی زیرۆشۆتی بەکارهێناوە کە لەم مۆدێلەدا ئامێرەکە دەتوانێت نووسینەکان وەربگێڕدرێتە سەر هەر زمانێک بەبێ ئەوەی هیچ نمونەیەکی لێ بینیبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەندین ساڵە کە لە رێگەی کەسانی خۆبەخش و بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە کاری تێدا دەکرێت و هەوڵ دەدرێت وشەی نوێی کوردی بۆ وەرگێڕەکە زیاد بکرێت تاوەکو کەسانی بیانی بتوانن سوود لەوە ببینن رستە کوردییەکان لە رێگەیەوە وەربگێڕنە سەر زمانەکانی خۆیان.