یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمار کرا و تووشبووەکە تەمەنی 17 ساڵە و گۆشت فرۆشە.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: “دوای پشکنین و بەدواداچوونی تیمی پاراستنی تەندروستی، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا”.

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر گوتیشی: “ئەم هاووڵاتییە تووشی تای خوێنبەربوون بووە خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی  17ساڵە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە”.

د. دلۆڤان، ئاماژەی بەوەشکرد: “لە چەند رۆژی رابردووشدا حاڵەتێکی گومانلێکرا و لە نەخۆشخانەی راپەڕین هەبوو، منداڵێکی تەمەن 2 ساڵ و نیو بوو، دوای پشکنین دەرچوو کە ئەو هەڵگری تای خوێنبەربوون نەبووە، واتا ئێستا تەنها یەک هەڵگری ئەو ڤایرۆسە لە هەولێر تۆمار کراوە”.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق تائێستا نزیکەی 50 کەس لە چەند پارێزگایەکی عێراق تووشی تای خوێنبەربوون بوونە، لەنێویاندا 9 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ھەواڵی زیاتر