زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نازناوی خولی فه‌ره‌نسا بردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترینی ئه‌مساڵی خوله‌كه‌ به‌ربژێر نه‌كراوه‌ و ناوی لیۆنێل مێسیشی تێدا نییه‌.
  • ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ده‌ڵێت: هیچم نییە بیڵێم لەسەر ئەوەی به‌ربژێر نەکراوم بۆ خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا، هەروەکو چۆن هیچ بۆچوونێکم نەبوو کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا گواردیۆلا و یۆرگن کلۆپ بەربژێر کران بۆ باشترین راهێنەری جیهان، چونكه‌ له‌ راستیدا نازانم شایستەم بۆ ئەم خەڵاتە یان نا، بەڵام میگێلی یاریدەدەرم شایستەیە، چونکە لە وەرگێڕانی قسەکانم بۆ ئێوە زۆر باشە.
  • ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ گوتیشی: بۆ ئێمه‌ و هانده‌رانی یانەکەمان چامپیۆنزلیگ لە پێش هەموو شتێکه‌، بۆیە سەختە باس لە وەرزێکی باش بکەین و هیچ شتێک هێندەی چامپیۆنزلیگ بایەخی نییە، راسته‌ بێهیوابووین و نه‌مانتوانی چامپیۆنزلیگ ببه‌ینه‌وه‌، بەڵام توانیمان پاریس سانجێرمان بۆ جاری دەیەم بکەین پاڵەوانی خولی فەرەنسا، ئەوەش زۆر گرنگ بوو، چونکە مێژووی یانەکە گەوەرەتر دەکات و منیش دڵخۆشم کە بوومەتە بەشێک لە مێژووی یانەکە.
  • پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی: هەر وشەیەک کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان لە دەمم هاتبێتە دەرەوە بڕوام پێی هەیە تەنانەت ئەگەر خەڵکیش باوەڕ نەکەن، من به‌كارگێری یانه‌كه‌م گوتووه‌ ئەگەر درۆم لەگەڵ بکەن رۆژی دواتر یانەکە جێدە‌هێڵم، بەڵام پێموایە ئەوان سەدا 100 راستن بۆیە بەرگری لە یانەکەم دەکەم، بەڵی پێموایە ئەو پارەیەی بە دەستی یانەکەمان دەگات بە رێگەیەکی راست و دروستە.
  • پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی: من به‌هۆی چامپیۆنزلیگ ئیرەیی بە ریال مەدرید و هاندەرانی دەبەم دوای ئەوەی سەرکەوتن بۆ کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەو کاتەم بەبیر هاتەوە کە سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ گۆڵێکی مێژووی لە خولەکی 93 تۆمار کرد، هەرچەندە ئەو کاتە لێرە نەبووم بەڵام گۆڵەکەم بیر ماوە و زۆر سەرنجی راکێشام، ئێمە ئێستاش دڵخۆشین چونکە ماوەی سێ چوار ساڵی رابروو لەگەڵ ئەم تیپە لە پرێمەرلیگ دەجەنگین و ئێستاش لە لوتکەداین.
  • یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول: شێوازی یاریكردنی یانه‌ی تۆتێنهام زۆر له‌ هی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌چێت، من زۆر رقم له‌و شێوازی یاریكردنه‌یه‌، چونكه‌ زۆر بێزاركه‌ره‌.
  • چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا: هیچ کەسێک ناتوانێت بڵێت کە تیپەکەمان گیانی رکابەری نیە، یاریزانەکانی ئێمە تا کۆتایی یارییەکان دەجەنگن و بڕوا و متمانەیان هەیە، بە یارییەکەمان بەرامبەر بێتیس دڵخۆش نەبووین بەڵام ئەنجامی کۆتایی بۆ ئێمە چێژبەخش بوو، ئێمە لە مانگی نۆڤێمبەری رابردوو لە خانەی نۆیەمی ریزبەندی بووین و ئەوکاتە لە خانەی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگیآ نەبووین بەڵام بە ئازایەتی یاریزانەکان ئامانجەکەمان بەدەستهێنا.
  • چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا: لە قۆناغی دووەمەوە ئاست و ئەنجامەکانمان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لە سەرجەم یانەکانی پێشەوەی ریزبەندیمان بردەوە، سەرەڕای دۆڕانمان به‌رامبه‌ر یانه‌كانی کادیز و ڤاییکانۆ، بەڵام توانیمان بگەڕێینەوە نێو رکابەرییەکان، هەندێک یاریزان هەیە ئەستێرەیە، ئانسۆ فاتی یەکێکە لەوانە، دەزانێت چۆن گۆل دەکات و هەموو کاتێک دەتوانن ئەنجامەکان بگۆڕن.
ھەواڵی زیاتر