وهیسی مەلا سهعید، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی سێیەمی چاکسازی رەوانەی پەرلەمان کردووە و گەیشتووەتە دەست دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
ئاشکراشی کرد، کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان راپۆرتەکەی بهدهست گهیشتووه و رهوانهی لیژنە پەیوەندیدارەکان كردووه، بۆ ئهوهی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە، بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە.