ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
لاوێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی پۆڵەندا لەمەودا سەرپەرشتی دامەزراوەیەكی گرنگی سەر بە نەتەوە بەكگرتووەكان دەكات كە گرنگی دەدات بە كەشوهەوا.
پێشەنگ هەڵەبجەیی، كە ئێستا قوتابی دكتۆرایە لە زانكۆیەكی پۆڵەندا وەكو سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی گەنجانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری كەشوهەوا و ئاو هەڵبژێردرا و ئەو لاوە كوردە دەبێتە نوێنەری سەرجەم گەنجانی باكووری ئەفریقا و ڕۆژئاوای ئاسیا.
پێشەنگ هەڵەبجەیی بە “هەولێر”ی گوت: هیوادارم لەم ئەركە قورسەدا بتوانم ببمە دەنگ و ڕەنگ و نوێنەری سەرجەم نەتەوە و وڵاتە جیاوازەكانی ناوچەكەم. ئەركی سەرشانم گەیاندنی دەنگ و داواكاریەكانیانە بۆ سەر مێزی گفتوگۆی سەركردەكانی جیهان. هەروەها ئامانجمان داڕشتنی نەخشەڕێگایەكە بۆ چارەسەری كێشەی ئاو و گۆڕانی كەشوهەوا لە باكووری ئەفریقا و رۆژئاوای ئاسیا.
فیدراسیۆنێكە كە ناو نراوە (یونیفا) لە ژێر چەتری هاوپەیمانێتی ئاو و كەشوهەوا Water and Climate Coalitionی رێكخراوی كەشناسیی جیهانی World Meteorological Organization كاردەكات.
پێشەنگ خەڵكی هەرێمی كوردستان و دكتۆراكەی لە بواری زانستە ژینگەییەكان، لە بواری هایدرۆلۆجیدا كشتوكاڵ یەكێكە لە سەرچاوە سەرەكییەكانی داهات، ئەو دەڵێت: زۆرێك لە خێزانەكانی نیشتمانەكەم بەداخەوە لە ئەنجامی قەیرانی بەردەوامی كەشوهەوادا، زۆرێك لە دەریاچەكان بەهۆی كەمیی ئاوەوە بەرەو كۆچكردنی زۆرەملێ وشكداگەڕان؛ من هەمیشە ویستومە دەنگی بێدەنگ بم بۆ گەلەكەم. دەبلیو سی سی ئەم دەرفەتەی پێ دام كە نوێنەرایەتیان بكەم و كێشە و نیگەرانیەكانیان لەسەر پلاتفۆرمێكی نێودەوڵەتی بەرز بكەمەوە. بۆیە بەپاڵپشتی دەبلیو سی سی سوورم لەسەر ئەوەی كە دەنگی گەنجانی هەرێمەكەم بهێنمە سەر مێزی گفتوگۆ و بەشداریشم لە دروستكردنی نەخشەڕێگایەك بۆ ڕزگاركردنی هەرێم لە كاریگەریی گۆڕانی كەشوهەوا لە ڕوانگەی گونجاندن و هێوركردنەوە.