وەزارەتى خوێندنى باڵا سیستمى ئەلیکترۆنى یەکسانکردنى بڕوانامەکان پەیرەو دەکات 

بەهۆى گەشەکردنى سێکتەرى خوێندنى باڵا و کرانەوەى هەرێمى کوردستان بەڕوى وڵاتانى جیهان، ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتیان ڕوو لە زانکۆ پێشکەتوەکانى دنیا دەکەن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى باڵا، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکى زۆرى بیانى خاوەن بڕوانامەى باڵا ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکەن و لە بوارە جیاوازەکان کاردەکەن.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ساڵى 2017وە سیستمى ئەلیکترۆنى یەکسانکردنى بڕوانامەکان کارپێدەکات، بەهۆى ئەو سیستەمە هاوڵاتیان بەبێ ئەوەى پێویست بکات بێنە وەزارەت، لەهەر جێگایەک بن لەماڵەکەى خۆیان و لەڕێگەى کۆمپیوتەرەکەیان یان مۆبایلە زیرەکەکانیان دەتوانن تەواوى دیکۆمێنتەکانیان بەشێوازى (ئۆنلاین) پێشکەش بکەن و مامەڵەى یەکسانکردنیان بۆ پڕۆسێس بکرێت، لەهەمان کاتدا ئەندامانى لیژنەى یەکسانکردنى بڕوانەمەکانیش لەهەرجێگایەک بن لەڕێگەى کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکانیان دەتوانن پڕۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان بەڕێبکەن.
لە ڕێگەى ئەم لینکەى خواروە پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکەت ئەنجام بدە:
https://equalization.digital.gov.krd/FAQ

ھەواڵی زیاتر