وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی لەبارەی پێوەری زیرەک روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت “كەسانێك بە مەرامی خراپ پڕوپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاودەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن”.
وەزارەتى کارەبا راشیدهگهێنێت:ھەر كەسێك بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لەسزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لە ئەستۆ بگرێت”.
لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك لەرونکردنەوەیەکدا:باس لەوەش دەکەن، “پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتوترین پرۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزمونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سودی بۆ هاوڵاتیان هەیە. بەڵام بەداخەوە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن”.