دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت ئەو خۆڵبارینەی كە ناوچەكانی وڵاتی گرتووەتەوە، تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.
دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، سەرەتای خۆڵبارینەكەی ئەمجارە لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەستی پێ كردووە كە ئێستا پارێزگاكانی دیكەی گرتووەتەوە.
دەستەی ناوبراو ئەوەیشی خستووەتەڕوو، پێشبینی دەكرێت خۆڵبارین تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.
ماوەی چەند رۆژێكە خۆڵبارین بەچڕی ناوچەكانی باكوور، باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی عێراقی گرتووەتەوە.