رووداوێكی هاتووچۆ 13 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دیوانییه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ـی ئایار / مایۆی 2022 رایگه‌یاند، له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 13 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

ته‌ندروستی دیوانییه‌ راشیگه‌یاند، له‌م رووداوه‌دا 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك قه‌زای “شافعییه‌”ـی رۆژئاوای ئه‌م پارێزگایه‌ روویداوه‌.

ته‌ندروستی دیوانییه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م رووداوه‌ خه‌ڵكی پارێزگای ناسرییه‌ن.

دیوانییه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات و ناوه‌ڕاستی حیلله‌ و سه‌ماوه‌، 180 كیلۆمه‌تر له‌ به‌غدای پایته‌خته‌وه‌ دووره‌.

ھەواڵی زیاتر