پێشبینیەكانی 48 كاتژمێری داھاتووی كەشوھەوا ‌ بزانه‌

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بوونی تۆز و خۆڵ لە کات و شوێنە جیاوازەکان، خێرایی با لەنێوان 20 – 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوە باران دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن تۆز و خۆڵ دەبێت.

ھەواڵی زیاتر