پێشبینیەكانی 48 كاتژمێری داھاتووی كەشوھەوا ‌ بزانه‌   

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندرا. 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا کاریگەرییەکانی بارانبارین و خۆڵبارین لەپارێزگاكانی هەرێمی کوردستاندا  له‌ كاتی جیاجیادا بەردەوام دەبێت.
 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5 ى 5 ى 2022،  ئاسمانی پارێزگاكان  ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، و  سبه‌ی هەینیش ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین چەندین ناوچە و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێندا.


ده‌قی راگه‌یاندراو: 

پارێزگاى هەولێر 
کەشى پێشبینیکراوى  48 کاتژمێری داهاتوو .       
*ئەمڕۆ پێنج شەممە
*کەش/ ئاسمان لەنێوان  نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت . 
*خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا . 
*مەوداى بینین/  (7 -9) کم 
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 18 پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 28پلەى سیلیزى 
*سبەى هەینی 
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل بروسکە و تاوە باران لەناوچە شاخاوویەکاندا وە هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ هەیە لەناوچە کانی باشووری پاڕێزگادا.
*خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا هەندێ جار چاڵاک دەبی بۆ سەروی ٣0 کم/س  دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات . 
*مەوداى بینین/  (6- 8) کم  
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 16 پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى 

پارێزگاى دهۆک 
کەشى پێشبینیکراوى  48 کاتژمێری داهاتوو .       
*ئەمڕۆ پێنج شەممە …
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. 
*خێراى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (7 -9) کم . 
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 16 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى. 
*سبەى هەینی 
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت هەندێ جار  دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەل بروسکە و تاوە باران لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگادا  . 
*خێراى با/لە نێوان (10-20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت هەندێ جار چاڵاک دەبیت بۆ سەروی ٣0 کم/س بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات .
*مەوداى بینین/  (6 -8) کم . 
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 14 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى .


پارێزگاى سلێمانى  
کەشى پێشبینیکراوى  48 کاتژمێری داهاتوو .       
*ئەمڕۆ پێنج شەممە …
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل بوونی تۆزوخۆڵێکی چر کە پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەریەکەی  کەم ببیتەوە .
* خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا . 
*مەوداى بینین/ (1 -5) کم . 
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 20 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29 پلەى سیلیزى .
*سبەى هەینی 
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت کەهەندی جار بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەل ئەگەری بروسکە و تاوە باران لەناوچە جیا جیاکاندا بەرێژەی زیاتر ناوچەشاخاوویەکاندا وە هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆل هەیە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا تاکوو کاتەکانی ئێوارە.
*خێرایى با/ لە نێوان (10-25 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات . 
*مەوداى بینین/ (4- 6) کم .  
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى .


پارێزگاى هەڵەبجە
کەشى پێشبینیکراوى  48 کاتژمێری داهاتوو .       
*ئەمڕۆ پێنج شەممە …
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت  لەگەل بوونی تۆزوخۆڵێکی بەهێز کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبیت.
*خێرایى با/ لە نێوان (10- 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت ئاراستەی باکووری خۆرئاوا . 
*مەوداى بینین/ (1 -5) کم . 
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 21 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29 پلەى سیلیزى .
*سبەى هەینی 
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت هەندی جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل بروسکە وتاوە باران لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی رۆژهەلاتی پارێزگا.
*خێرایى با/ لە نێوان (10- 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت  بەئاراستەی باشووری خۆرهەڵات 
*مەوداى بینین/ (6- 5) کم . 
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 19 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى .

پارێزگاى کرکووک
کەشى پێشبینیکراوى  48 کاتژمێری داهاتوو .       
*ئەمڕۆپێنج شەممە …
*کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
*خێراى با/ نێوان (10-20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/  ( 8- 10 ) کم . 
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 19 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 33 پلەى سیلیزى. 
*سبەى هەینی 
*کەش/ ئاسمان لەنێوان سامال و نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆل لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا.
*خێراى با/لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت  کەهەندێ جار چاڵاک دەبێ بۆ سەروی 30کم/س بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات 
*مەوداى بینین/  ( 5- 7 ) کم . 
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 17 پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى 

ھەواڵی زیاتر