پسپۆر و شارەزایانی بواری زانستی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنگرەی زانستی پەروەردە و راهێنان لە بۆخوم – ئەڵمانیا دەکەن، كه بڕیاره لە رۆژانی 7 و 8ی ئایار/ مایۆی 2022 لە زانکۆی بۆخوم بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 به‌ڕێوه‌بچێت.
كۆنگره‌ی شه‌شه‌می زانستیی “كوالیتی ئه‌وروپی له په‌روه‌رده و راهێنان”، له‌لایه‌ن زانكۆی بۆخوم سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، كه یه‌كێكه له 10 باشترین زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا، بڕیاره رۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاوو به‌ڕێوه‌بچێت، ئامانجیش له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌كه، خستنه‌ڕووی نوێترین پێوه‌ره‌كانی ئه‌وروپی بۆ كوالیتی په‌روه‌رده و راهێنانه.
ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و زانای بواری په‌روه‌رده به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، كه پێوه‌ره‌كانی په‌روه‌ده له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌راورد ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داوه‌تی كۆنگره‌كه كراون.