دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە سەر میلاکی وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە/11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابوری- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین”.

روونکراوەتەوە، ئەو خانەنشینانە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە لە بەرواری 2021/8/1، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرج کراوە.

ھەواڵی زیاتر