دەست بەسەر 4 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور ئاشكرای ده‌كات، چوار كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا، كه‌ هاووڵاتییه‌كی ئێرانی به‌ نیاز بوو بیهێنێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان.

عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ڕایگە‌یاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسنووری “شینێ – قەڵادزێ”، فەوجی پێنجی لیوای سێی فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی 4 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ داگیرت، کە خاوەنەکەی دەیویست بە رێگای قاچاغ بیهێنێتە نێو خاکی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. 

عه‌قید كاروان خۆشناو راشیگه‌یاند،  دوای ئاشکرابوونی ئه‌و كه‌سه‌ ماددەهۆشبەرەكانی فڕێداوه‌ و پاسەوانی سنوور بەدوای بووین تا ئەوەی بۆ ناو سنووری كۆماری ئیسلامی ئێران رایكردووه‌.