دهۆک.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کە لە بەردەم نەخۆشخانەی ڤەژین لە سەنتەری شاری دهۆک روویدا، ئافرەتێک گیانی لەدەستدا.

 رووداوەکە ئەمشەو 27-04-2022، کاژێر 08:40 روویداوە. راید سەوری عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی ئێواران لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، لەکاتی پەڕێنەوە لە شەقامەکە ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ئافرەتەکەدا دەکێشێت و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. 

 بەگوتەی راید فەوزی، ئەو ژنە هەر لە شوێنی رووداوکە گیانی لەدەستداوە. لەسەر رووداوەکەش شۆفێرەکە دەستبەسەر کراوە. 

راید سەوری عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی ئێواران لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک باسی لەوەش کرد، “ئافرەتەکە ناوی دەخیلا تاھیرە و تەمەنی 60 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشیکی دادی دھۆک کراوە.”

ھەواڵی زیاتر