وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی له‌به‌غدا راگه‌یاند

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی درعییە رۆژھەڵاتی بەغدا، تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.

باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

ھەواڵی زیاتر