بە گوژمەی ملیارێک و ٣٥ ملیۆن دینار، قوتابخانەیەک لە بیارە دروست دەکرێت

دوێنێ، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، پێشوازی لە یاسین مـصطفی عارف کرد، کە ئەرکی دروستکردنی قوتابخانەی “دواناوەندی بیارەی شەریفەی کچان” ی لە بیارە گرتۆتە ئەستۆ.
شایەنی باسە قوتابخانەکە پێکهاتووە لە (٩) پۆلی خوێندن و کارگێڕیی و هۆڵی کۆمپیوتەر و تاقیگە بە هەموو پێداویستییەکانیەوە.
بڕی تێچووی یەک ملیار و سی و پێنج ملیۆن دینارە، پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

ھەواڵی زیاتر