محەمەد شوکری: نزیکەی ١٣٠ هەزار هەلی کارمان لە هەرێم ڕەخساندووە

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت، توانیومانە لە ڕێگەی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ١٣٠ ھەزار ھەلی کار بۆ کرێکاری ناوخۆیی برەخسێنین و بە ھەزار ھەلی کاری ناڕاستەوخۆشمان بۆ کرێکاران ڕەخساندووە، کە ئەوانیش لە پڕۆژەکان کار دەکەن.

دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “لە ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرھێنان لە سێکتەری جیاوازدا نزیکەی ١٣٠ ھەزار ھەلی کاری ڕاستەوخۆمان بۆ کرێکاری ناوخۆیی ڕەخساندووە و بە دەیان ھەزار ھەلی کاری ناڕاستەوخۆمان ڕەخساندووە بۆ کرێکاری ناوخۆیی”.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: “ئێستا ئێمە زیاتر گرنگی بە کرێکاری ناوخۆیی دەدەین و ھاتنی کرێکاری بیانی مەرجەکانیان زۆر قورس کراوە، بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ کرێکاری ناوخۆیی بێت ئێستا مەرجە بۆ ھەموو پڕۆژەکان سەدا ٧٥ی کرێکاری ناوخۆیی بێت و لە ھەندێکیش بواری پسپۆریمان نیە و ھەوڵدەدەین لەو بوارانەش کرێکار دابین بکرێت و دەستی کاری ناوخۆیی ببێتە ١٠٠%، بۆیە حکوومەت ئەولەویەتی ھەلی کاری بۆ کرێکاری ناوخۆیی داناوە”.

ھەواڵی زیاتر