هۆشیار سیوەیلی
رۆسەی پێکهێنانی
حکوومەتی نوێی عێراق
پرۆســـەی پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی چەقیوە چونکە بەرژەوەندی و مەرامـــی جیاواز بزوێنەری پرۆســـەکەن و هەرلایەک و بە لای خۆیدا ڕایدەکێشـــێت. ڕۆڵی لایەنی دەرەکییش لەم کێشمەکێشمە سیاسییەدا ســـەرەکییە. ڕەنگە هەندێک لەو لایەنانە بەمەبەست و مەرامی جیاواز بیانەوێـــت هۆکاری ئەم چەقینە بخەنـــە پاڵ کورد و ڕێنکەوتنی لایەنە کوردســـتانییەکان لەســـەر کاندیدی ســـەرۆک کۆمار وەک بەڵگەیەکی قســـەکانیان بخەنـــەڕوو. ڕەنگە هەڵبژاردنی ســـەرۆک کۆمار کەمێک تینوگوڕی بە پرۆســـەکە بدایە و کۆســـپێکی ســـەر ڕێگای پێکهێنانی حکومەتـــی داهاتووی نەهێشـــتایە، بەڵام مەرج نییـــە ببوایەتە هۆی لابردنی کۆسپەکانی سەر ڕێگای هەڵبژاردنی سەرۆکی حکومەت کە بێ
ئەوە پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت تەواو نابێت.
ماڵی شـــیعە شـــپرزەیە و لەنێو خۆیاندا ناکۆک و ناتەبان. گەر لەناو خۆیاندا لەسەر دانانی ســـەرۆکوەزیران و پڕکردنەوەی پۆستەکانی تر ڕێکەوتنایـــە، ڕەنگە هـــەر خۆیان هەڵبژاردنی ســـەرکۆماریان یەکلایی بکردایەوە. ئەوەی کە هێشـــتا ڕێگرە لەسەر ڕێگای پشتگیری یەکێک لەو دوو کاندیدەی هەن بۆ پۆستی سەرکۆمار کیشەی ناوخۆی شیعەیە
زیاتر لەوەی کێشەی هەڵبژاردنی یەکێک لە دوو کاندیدەکە بێت. ڕاســـتە چوارچێوەی هاوئاهەنگـــی ڕەزامەندی داوە لەســـەر کاندیدی هاوپەیمانی ڕزگاریی نیشتمان کە موحەمەد جەعفەر سەدرە بۆ پۆستی ســـەرۆکی حکوومەت، بەڵام لـــە دڵەوە ناڕازین بەو دەسنیشـــانکردنە و ناشـــتوانن لەبەر پێگـــەی بنەماڵەی محەمەد جەعفەر ســـەدر لەناو
شیعەکاندا ڕاستەوخۆ کاندیدبوونەکەی ڕەت بکەنەوە. ئەم هەڵوێســـتەی شـــیعەکانی ناو چوارچێوەی پەکخەر تەنیا کاتێک زیاتر ڕووندەبێتەوە کە ســـەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو گەورەرین بلۆک ڕادەســـپێرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت. ئەو کاتـــە ناچارن بە ڕوونی هەڵوێستیان بەرامبەر کاندیدەکەی سەدر/ ڕزگاریی نیشتمان بخەنە ڕوو
کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ڕەتکردنەوەی دەبێت. ئێمـــەش بەرژەوەندیمان لە زووتـــر پێکهێنانی حکوومەتدایە بۆ ئەوەی بتوانین هەنگاوی جدی بنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە پێی ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوان ســـەدرییەکان و پارتیدا هەیە و لە هەمووشـــیان گرنگتر پێكهاتەی دادگای فیدراڵ و دەرکردنی یاســـای نەوت و غاز و مادەی 140ی دەســـتووری عێراق و
چەندین کێشەی گرنگی تر