موقەدەم فازڵ حاجی،وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە كە شەوی رابردوو لەسەر ڕێگای مەخمور – وێستگەی كارەبای خورمەلە ،نیسان سەنییەكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە كۆنترۆلی لەدەستدا و لەشەقام دەرچوو و چەند تەقلەیەكی لێدا.
هەروەها روونیكردۆتەوە كە لەدەرەنجامی ڕووداوەكەدا شوفێرەكە گیانی لەدەستداوەو ئوتومبێلەكەش بەشێوەیەك زیانی بەركەوت كە نەدەناسرایەوە.
هاوكات وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر تكا لە شوفێران دەكات بالێخوڕینەكانیان بۆ زووتر گەیشتن نەبێت بەمەرگ،چونكە بۆ هەمیشە كارەساتەكان لەدوای تیژڕۆییەوە دەست پێدەكەن.