سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا کرد و له دیدارەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، مه‌ترسييه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌ى شه‌نگال و بارى ئابوورى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌مريكى به سه‌رۆكايه‌تيى جۆوى هوود جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى تێپه‌ڕاندنى كێشه و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عيراق و ده‌رچوونى له دۆخى چه‌قبه‌ستوويى و پێكهێنانى حكوومه‌تێک كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارى و خواسته‌كانى هاووڵاتيیان و ته‌واوى پێكهاته‌كانى وڵات بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان كرده‌وه.
جۆوى هوود سوپاسى نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و ئه‌و هاريكارييه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا له‌گه‌ڵ سەرۆکی هەرێم و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يبووه و جه‌ختى له په‌يوه‌نديى به‌هێز و به‌رده‌واميى دۆستايه‌تى و هاوبه‌شى و پشتيوانيى ئه‌مريكا بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ی ديداره‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌ک ديپلۆماتكار و به‌رپرسان له كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ىبوون، پرسه‌كانى ئازادى ڕاده‌برين، مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌روه‌ريى ياسا، پێشهاته‌كان له ئۆكراینا و دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه به‌گشتى خرايه به‌ر باس.
له دوا ته‌وه‌رى ديداره‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ جۆوى هوود خواست كه بڕياره له داهاتوويه‌كى نزيک و له پۆستێكى تازه‌ى ديپلۆماسيدا ده‌ستبه‌كار بێت.