کۆیە.. ڕووداوێکی هاتووچۆ مردنی کەسێکی لێكه‌وته‌وه‌ 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری شاری کۆیە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش زامدار بوون.

موقەدەم بەشیر سەعید، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگای کۆیە – دووکان لە نزیک گوندی ھەواوان ئۆتۆمبێلی جۆری ( کیا سۆرینتۆ ) کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا”.

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێرەکە گیانی لەدەست دا و دوو منداڵیشی کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بوونە زامدار بوونە.

ھەواڵی زیاتر