بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

عێراق لە سەردەمی کۆماری دووەمدا
رۆژی شەممەی رابردوو 19 ساڵ بەسەر لەناوچوونی رژێمی بەعسدا تێپەڕی و کۆتایی بە ٣5 ساڵ حوکمی دڕندەترین رژێمی عێراق هێنرا. لای زۆربەی عێراقییەکان و گەلی کورد لەم بەشـــەی کوردســـتاندا ئـــەو گۆڕانکارییە ســـەرەتای قۆناخێکی نوێ بوو، بە گەشـــبینییەکی زۆرەوە ســـەیری ئەو گۆڕانکارییە کرا و ئەو دەســـتوورەی دوای دانوســـتان و گفتوگۆیەکی زۆر لـــە ڕیفراندۆمێکی گشـــتیدا ڕەزامەندیی لەســـەر درا، بنەمایەکی باش و چوارچێوەیەکی گونجاوی بۆ سیستەمی سیاسی و شێوازی حوکمڕانیی وڵات چەسپاند، بەڵام هەر زوو کۆمەڵێک کۆسپ خرانە بەردەم جێبەجێکردنی.
پێگەی ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان و لاوازی دەزگانی حوکم لە عێراقدا و بوونـــی هێزەکانی هاوپەیمانان لـــە عێراقدا هاوکار بوون بۆ ئەوەی مافی هەرێمی کوردســـتان وەک هەرێمێک لە چوارچێـــوەی عێراقی فیدراڵدا لە دەســـتوورەکەدا بچەســـپێت، بەڵام دەســـتێوەردانی دەرەکـــی و نیەت و مەرامـــی خراپی کاربەدەســـتانی بەغدا، تا ئەندازەیەکـــی زۆر بوونە هۆی پشتگوێخستنی چەندین مادەی گرنگی دەستوورەکە، بە تایبەتی ئەوانەی
پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
ئێستا دوای 19 ساڵ لە ئازادکردنی عێراق و لەدەستدانی کات و دەرفەتی زۆر، ئاســـۆی حوکمڕانـــی و بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە لێڵە و هێشـــتا وڵات نەکەوتۆتە ســـەر ئەو ڕێچکەیەی دەستوور بۆی دیاری کردووە. دەستوور سیســـتەمێکی دیموکراتیک و کـــراوەی حوکمڕانیی بـــۆ جێبەجێکردن و پەیڕەوکـــردن ئامادە کـــردوە، بەڵام جێبەجێکردنی پێویســـتی بە بوونی ســـەرکردەوە و حوکمـــڕان و بەڕێوەبـــەر هەیە کە بڕوایان بـــەو بنەما و پرینســـیپانەی ناو دەســـتوورەکە هەبێت. وەک دەڵێن عێراق سیســـتەمی دیموکراتیکـــی هەیە بەڵام دیموکراتخوازانی نییە ئەو سیســـتەمە جێبەجێ
بکەن.
جێبەجێنەکردنـــی دەســـتوور لە عێراقـــدا کاریگەرییەکی خراپی لەســـەر حوکمڕانیی هەرێمی کوردســـتانیش داناوە، بەڵام دەستوپێی ئێمەی کۆت نەکـــردووە بەرەو پێشـــەوە پەل بکوتین و هەنـــگاو بنێین. لەگەڵ هەموو ئەو هەڕەشـــانەی هەڵوێســـت و ڕەفتاری کاربەدەســـتانی بەغدا بەرامبەر هەرێم لە ڕابردوودا دروســـتیان کـــردووە، دەبێت هەندێکجار و لە هەندێک ڕووەوە وەک دەرفەت ســـەیریان بکەین و ڕۆح و ئیرادەی پشتبەســـتن بە خۆ و بەگژداچوونەوەی واقیعی ســـەپێنراو و وزە وتوانستی پێشکەوتن و
سەرکەوتنی زیاترمان تێدا دروست بکەن