سەرۆك بارزانی، بەبۆنەی بەستنی نۆیەمین كۆنگرەی حزبەكەیان و هەڵبژاردنەوەی یونادم یوسف كەنا به سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری و، چل و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی یونادم یوسف كەنا و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری كرد.
دهقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی:
بەڕێز یونادم یوسف كەنا سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری
بەبۆنەی بەستنی نۆیەمین كۆنگرەی حزبەكەتان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری و، هەروەها چل و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەكەتان خزمەتی زیاتری تەبایی و فرەلایەنی كوردستان بكات و برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان قووڵتر ببێتەوە. حزبەكەتانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
مسعود بارزانی
١٢ـی نیسانی ٢٠٢٢