کۆمسیۆنی ئەوروپا پشتی بە ئەنجامەکانی بەرنامەی گەشەپێدانی کلینیکی ئیڤۆشێڵد بەست، لەوانە زانیاریەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغی سێیەمی پێش بەرکەوتنیPROVENT ، کە 77٪ مەترسی پەرەسەندنی نیشانەکانی کۆڕۆنای کەمکردەوە بە بەراورد بە پلەیسبۆ” placebo” کە لە شیکردنەوەی سەرەتایی و 83٪ مەترسی کەمکردەوە لە شیکردنەوەیەکی شەش مانگی، لەگەڵ پاراستنێک لە ڤایرۆسەکە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی شەش مانگ. 1-3ئیڤۆشێڵد بە گشتی لە تاقیکردنەوەکەدا بەرگری باشی هەبوو. 1-3
کریستۆف دی سپینەر، MD ڕاوێژکاری پزیشکی نەخۆشییە تووشبووەکان و ئەفسەری پەتا لە نەخۆشخانەی زانکۆی ڕیچتس دێر ئیسار و مامۆستای یاریدەدەری وانەبێژی لە زانکۆی تەکنیکی مونیخ لە مونیخ- ئەڵمانیا، ڕایگەیاند: ” بە زۆربوونی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا کە گۆڕاوەکانی BA.2 لە پشتە وپاشەکشەکردنی چەندین ڕێوشوێنێکی تەندروستی گشتی، گرنگی پاراستنی کەسانی بەرگری لاوازی دەرخست وەک توشبووانی سارس-کۆڤی-2, پەسەندکردنی ئیڤۆشێڵد بۆ ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان ڕێگە بە دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە یەکێتی ئەوروپا دەدات بۆ ناساندنی ئەو دانیشتوانەی کە زۆرترین مەترسیان لەسەرە و پێویستیان بە پاراستنی زیاتر هەیە”.
مینا پانگالۆس جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری بیۆدەرمانسازی لە ئەسترازێنیکا، ڕایگەیاند: ” پەسەندکردنی یەکێتی یەوروپا (EU) هەنگاوێکی گرنگ پیشان دەدات لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ ڕێگریکردن لە كۆڕۆنا ، وە ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکومەتەکان لە ئەوروپا بۆ ئەوەی ئیڤۆشێڵد بە زووترین کات بەردەست بێت. ئیڤۆشێڵد توانای پاراستنی درێژخایەنی هەیە دژی کۆڕۆنا بۆ ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان ئەوانەی کە ناتوانن پاراستنێکی پێویست وەربگرن لە ڤاکسینی كۆڕۆنا یان ئەو کەسانەی لە ژێرمەترسی بەرکەوتن و توشبووندان”.
ژەمی پێشنیارکراوی ئیڤۆشێڵد لە ئەوروپا 150 میلیگرامە لە “tixagevimab” و 150 میلیگرامە لە “cilgavimab”، کە وەک دوو دەرزی ناو ماسولکەیی (IM) بە جیا جیا دەدرێت بە نەخۆشەکان.
ژمارەیەکی زۆر لە بەڵگەکان هەن لە چەندین لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە ناوەوە و دەرەوەی جەستەی زیندوودا (مۆدێلی ئاژەڵی) کە توانای ئیڤۆشێڵد دەردەخات بۆ پاراستن لە دژی BA.1 و BA.1.1 و BA.2 و گۆڕاوەکانی ئۆمیکڕۆن لە سەرتاسەری جیهان. 4-6 زانیاری نوێ لە قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی واشنتۆن دەریخست کە ئیڤۆشێڵد چالاکیەکی بێلایەنکردنی بەهێزی هەیە لە دژی گۆڕاوەکانی BA.2 کە لە ئێستادا بەربڵاووە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپادا و لە ئێستادا دەکاتە زیاتر لە 60٪ ی توشبووانی کۆڕۆنا لە ئەوروپا. 6,7 ئەم توێژینەوەیە هەروەها دەریخست کە ئیڤۆشێڵد توندی ڤایرۆسەکە و هەوکردنی سنورداری لە سییەکان (لە جەستەی زیندوودا) کەمدەکاتەوە بۆ هەموو گۆڕاوەکانی ئۆمیکڕۆن. 6
ئیڤۆشێڵد مۆڵەتی هەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی لە فریاگوزاریدا لەکاتی پێش بەرکەوتن و تووشبوون بە کۆڕۆنا. ئیڤۆشێڵد هەروەها مۆڵەتی مەرجداری پێبەخشرا لەلایەن ئاژانسی ڕێکخەری دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکان (MHRA) لە بەریتانیا بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون بە کۆڕۆنا. سەرەڕای ئەوەش، ژمارەیەک لە وڵاتان لە سەرتاسەری ئەوروپادا هەن کە ڕێکەوتنیان هەیە بۆ دابینکردنی ئیڤۆشێڵد.
ئەو کەسانەی کە بە تەواوی پارێزراو نابن بە ڤاکسینی کۆڕۆنا دەتوانن بە تایبەتی سوود وەربگرن و پارێزراو بن لەگەڵ ئیڤۆشێڵد.8-12 ئەمەش نزیکەی سێ ملیۆن کەس دەگرێتەوە لە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە دەناڵێنن بە بەرگری لاواز وەک توشبووانی شێرپەنجە یان ئەوانەی ئەندامی چێندراویان هەیە کە چارەسەر وەردەگرن بۆ نەخۆشیەکانیان13 و بەرگریان لاواز دەکات، یان ئەو کەسانەی کە مەترسی بەرکەوتنیان هەیە بە ڤایرۆسی SARS-CoV-2 دەتوانن سوود لە ئیڤۆشێڵد وەربگرن بۆ پاراستنی خۆیان. 14
ئیڤۆشێڵد تاکە تێکەڵەی دژەتەنی درێژخایەنە لەگەڵ داتای ئەرێنی قۆناغی سێ لە ڕێگریکردن و چارەسەری کۆڕۆنا. 2,15 ئەسترازێنیکا لە هەنگاو دەنێت بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی بەکارهێنانی فریاگوزاری یان ڕێگەپێدانی بازاڕگەری بۆ ئیڤۆشێڵد لە سەرانسەری جیهاندا بۆ هەردوو ڕێگریکردن و چارەسەرکردن.