دکتۆر سۆران محەمەد باس لەو نەخۆشانە دەكات كە بۆیان هەیە بە ڕاوێژكردن بە پزیشكەكەیان بەڕۆژوو نەبن

بەرۆژوو بوون لەگەڵ ئەوەی پەرستشێكی تایبەتی مسوڵمانانە سوودێکی ئێجگار زۆری بۆ مرۆڤ هەیە، لە چەندین نەخۆشی دەمانپارێزێت و سوودی بۆ زۆر لە نەخۆشییەکان هەیە.

دکتۆر سۆران محەمەد غەریب پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات، ئاماژە بەو كەسانە دەكات كە لە ڕووی تەندروستییەوە نابێت بەڕۆژوو بن، ئەو پزیشكەپسپۆڕەیە دەڵێت: لەگەل نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان زۆرترین پرسیار کە لێمان دەکرێت ئەوەیە نەخۆش دەڵێت دکتۆر من نەخۆشی درێژ خایەنم هەیە دەتوانم بەڕۆژوو ببم؟ بۆیە لێرەدا ئاماژە بەو كەسانە دەكەین كە دەتوانن بەڕۆژوو بەبن:

1-ئەو نەخۆشانەی گورچیلەیان سستە ئەو نەخۆشانەی کە گورچیلەیان سستە و دەرمان دەخۆن و پێویست دەکات رۆژانە برێکی زۆر ئاو بخۆنەوە ئەوا نابێت بەڕۆژوو ببن.
2- ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە بەجۆرێک رۆژانە پێویستیان بە دەرمان خواردنە ئەو جۆرە نەخۆشەش نابێت بەڕۆژوو ببن.
3- ئەو نەخۆشانەی کە فشاری خوێنیان بەرزە و زیاتر لە جۆرێک دەرمان دەخۆن ئەگەر بێت و بەڕۆژوو ببن فشاری خوێنیان زیاتر بەرز دەبێتەوە، ئەوا واباشترە بەڕۆژوو نەبن.
4- ئەو نەخۆشانەی شەکرەیان هەیە و دەرزی ئینسولین دەدەن یان دەرمانی شەکرە دەخۆن و ئەگەر بێت و بەڕۆژوو بن شەکرەیان زۆر بەرز دەبێتەوە ێەوا واباشترە بەڕۆژوو نەبن.
5- ئەو کەسانەی توشی دابەزینی شەکرە دەبن کاتێک بەرۆژوو دەبن شەکرەیان زۆر دادەبەزێت و تووشی بوورانەوە دەبن ئەوا نابێت بەڕۆژوو بن.
6- ئەو کەسانەی کە شەقیقەیان هەیە و بە برسێتی توشی ئازاری توند دەبێت و هەندێک جار ڕشانەوەی دەبێت ئەوا واباشترە بەڕۆژوو نەبن….
ئەو ئافرەتانەی سکپرن یان شیردەرن ئەگەر بزانن زیانی بۆ کۆرپەکە یان شیریان کەم دەکات وا باشترە بەڕۆژوو نەبن…
7- ئەو نەخۆشانەی کە رۆماتیزمیان هەیە و بەشێوەیەکە زیاتر لە دەرمانێک وەردەگرن و بەردڕۆژووبوون بۆیان سەخت دەبێت ئەوا واباشتر بەڕۆژوو نەبێت.
8- ئەو کەسانەی کەمخوێنییان هەیە، کەمخوێنێکەیان بەشێوەیەکە زۆر بێتاقەتی کردبێت ئەوا نابێت بەڕۆژوو ببن.
9- ئەو کەسانەی شێرپەنجەیان هەیە وا باشترە بەڕۆژوو نەبن.
10 ئەو نەخۆشانەی لە مانگی رەمەزاندا توشی کۆرۆنا دەبن و وا باشترە تا چاک دەبێتەوە بەڕۆژوو نەبێت.
11-کەسانی بەتەمەن کە بەرۆژوو بن ببێتە هۆی ئەوەی کە زۆر بێتاقەت بێت وا باشترە بەڕۆژوو نەبن.
12-ئەو نەخۆشانەی تازە تووشی جەڵتە بونە باشتر وایە بەڕۆژوو نەبن.

تێبینی
دکتۆر سۆران محەمەد لە كۆتاییدا دەشڵێت دەبێت نەخۆش پێش ڕەمەزان سەردانی دکتۆر بکات بۆ ئەوەی رێنمایی بکرێت و پشکنینی بۆ بکرێت ئایا دەتوانێت بەڕۆژوو بێت یان نا….

ھەواڵی زیاتر