ئالڤێس خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات
رۆناڵد كومان: تاكۆتایی ئه‌م وه‌رزه من راهێنه‌ری بارسێلۆانم
رۆناڵد كومان راهێنه‌یر یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته ئه‌مڕۆ سوود له یاریگه‌ی خۆمان وه‌ربگرین، گوتیشی: ڤالێنسیا له ڕووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه زۆر به‌هێزه‌وه و له هێرشبردنیش مه‌ترسیدارن.
رۆناڵد كومان ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر توانایه‌كانی یاریزانه پێكراوه‌كانم بۆ بگه‌ڕێته‌وه به ته‌واوه‌تی هاوسه‌نگی بۆ تیپه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێستا ئێمه له ڕووی هێرشبردنه‌وه كێشه‌مان هه‌یه.
كومان له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكی بارسێلۆنا به هه‌موو هێزه‌وه پاڵپشتی ده‌كات، ده‌شڵێت: دڵنیام تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا به‌رده‌وام ده‌بم و ده‌مه‌وێت دوو یاری داهاتوو كه ده‌كاته 6 خاڵ به‌ده‌ستی بێنم و دۆخی تیپه‌كه له ریزبه‌ندی باشتر بكه‌م.
دانی ئالڤێس خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دانی ئالڤێس بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ساوپاولۆی وڵاتەکەی، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە، لە هەوڵی ئەوەدایە دووبارە بگەڕێتەوە لالیگا و درێسی یانەی بارسێلۆنا لەبەر بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چاوی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە کەوتووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، کارگێری بارسێلۆنا دژی گەڕانەوەی دانی ئالڤێسن بۆ یانەکەیان، چونکە ئەوان نایانەوێت یاریزانێکی بە تەمەن لە پێکهاتەی یانەکەیان زیاد بکەن.