دەستەی ژینگە: بە هەزاران دۆنم زەوی سەوزکراوە و بە هەزاران داریش چێندراوە

بەرێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە مانگی داھاتوو ڕۆژی ژینگەی ھەولێر ساز دەکرێت و لەوێ ئامارەکان دەخەینەڕوو، ھاوکات چەندین چاڵاکی ئەنجام دەدەین وەکو دارچاندن، چونکە ھەڵمەتێکی فراوانمان دەست پێکردووە و بە ھەزاران دۆنم زەوی سەوزکراوە و بە ھەزاران داریش چێندراوەو بەردەوامیشین، چونکە ئامانجمان زیادکردنی ڕێژەی سەوزاییە لە ھەرێمی کوردستان.

ئازاد نوری، بەرێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “ھەڵمەتێکی فراوانمان ئەنجامداوە بۆ چاندنی دار لە ھەرێمی کوردستان و دارێکی زۆرمان ئەمساڵ چاندووە و ھەر پڕۆژەیەکیش ڕێژەی سەوزایی کەم بێت بۆ دوو قات زیاد دەکرێت، جا قوتابخانە بێت یاخود نەخۆشخانە یان شوێنی گشتی بێت، ھەر پڕۆژەیەک بکرێت پێویستە ٢٥% بکرێتە سەوزایی و ئەوەی نەیکردبێت پێویستە بۆ ٥٠% زیادی بکات، بۆیە شوێن ھەیە ٥٠ دۆنم داری لێ چێندراوە و بەردەوامیش دەبن و داری گەورەش دەچێنن”.
ئازاد نوری گوتیشی: “لە ١٦ی٤ ڕۆژی ژینگەی ھەولێر ساز دەکرێت، لەو ڕۆژە ھەموو داتاکان دەخرێنەڕوو کە چیمان کردووە و چەند دارمان چاندووە و چەند چاڵاکیەکیش ئەنجام دەدەین و پڕۆژەیەکمان ھەیە لەبری سەوزکردن کە بە ھەزاران دار چێندراوە و بە ھەزاران دۆنمیش سەوز کراوە لە ھەولێر و سلێمانی و گەرمیان و دھۆک و ھەموو ناوچەکان، بۆیە لە ھەموو شوێنەکان دار دەچێنین”.
نوری باسی لەوەشکرد: “لەو کاتەی دەستەی نوێی ژینگە دەست بەکاربووە ھەنگاوی زۆر باشمان ناوە و ھەنگاویش باشتریش دەنێین، چونکە ئامانجی ئێمەیە ڕێژەی سەوزایی لە ھەرێمی کوردستان زیاد بکرێت”.

ھەواڵی زیاتر