دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

وەزارەتی کارەبا: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت 

ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە مانگی نیسان کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت.

گوتبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.  

ئومێد ئەحمەد باسی لەوەش کرد، لە کاتی ئێستادا، ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 کاتژمێرە، بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا 3200 مێگاواتە.ئەمە لە کاتێکدا خواست لەسەر کارەبا 5950 مێگاواتە.

ناوبراو راشیگەیاند، هەندێك یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار.