سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27 ی 3 ی 2022، 200 ملیار دیناره‌كەی بەغدا بۆ هەرێم نێردرا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه پاره‌كه‌ی به‌غدا خشته‌ی مووچه‌ش بۆ مانگی سێ راده‌گه‌ێندرێت و له‌ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرن