سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئۆکرانیا ئاماری زیانەکانی سوپای رووسیای بڵاوکردەوە

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی ئۆکرانیا، “سوپای رووسیا 16 هه‌زار و 400 سه‌رباز، 117 فڕۆكه‌، 127 هه‌لیكۆپته‌ر و 575 تانكی له‌ده‌ست داوه.‌”

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆکرانیا رایگه‌یاند، سوپای رووسیا كه‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ئۆکرانیا، 16 هه‌زار و 400 سه‌رباز، 117 فڕۆكه‌، 127 هه‌لیكۆپته‌ر و 575 تانكی له‌ده‌ست داوه.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆکرانیا زیانه‌كانی سوپای رووسیای له‌ 24ی شوبات تاكوو 26ی ئادار بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ 16 هه‌زار و 400 سه‌ربازی رووسیا كوژراون، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ 117 فڕۆكه‌، 127 هه‌لیكۆپته‌ر، 575 تانك، هه‌زار و 640 زرێپۆش، 293 تۆپ، 91 سیسته‌می مووشه‌كهاوێژ و 51 سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی رووسیا تێك شكێندراون.

هێزه‌كانی رووسیا هه‌روه‌ها هه‌زار و 131 ئۆتۆمبێل، حه‌وت كه‌شتی و به‌له‌م، 73 ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و 56 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ده‌ست داوه‌.  

رۆژی 24ی شوباتی رابردوو، رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆسەر خاکی ئۆکرانیا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.