دوای ئەوەی تۆمارێکی دەنگی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادری، کە باس لە هاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکات، لەلایەن ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی ئیسلامی کاردانەوەی لێکەوتەوە. تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێ: ئەو تۆمارە دەنگییە دەستکاری کراوە.
لە روونکردنەوەکەی تەریقەتی قادر ئاماژە بەوەکراوە: “تۆمارێکی دەنگی کە بە ناشەرعی و نایاسایی دەستکاریکراو بڵاوبووەتەوە، تۆمەتی خۆشنەویستنی هاوەڵان دەدرێتە پاڵ شێخی دڵسۆزی تەریقەتمان بە مەبەست لەلایەن چەند کەسێکەوە بەبێ مەبەستیش لەلایەن خەڵکانی دیکەوە، تەریقەت دەزگای راگەیاندن و پەیجی فەرمی خۆی هەیە و بەیانی فەرمی خۆی بە ئاشکرا بڵاودەکاتەوە”.
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا تەریقەتی قادری نووسیویەتی: “شێخ و تەرتقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی د. شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی و هەموو شوێنکەوتووانی ئەم تەریقەتە باوەڕمان وایە کە خۆشەویستی هاوەڵانی بەڕێزی پێغەمبەر (د.خ) ئەرکێکی شەرعی و ئیمانی و تەسەوفییە، بە تاجی سەر و نووری چاوی خۆمانی دەزانین، وەک ئەرکێکی ئایینی و ئیمانی بە فەرمانی شێخ و رابەری تەریقەتمان”.
تەریقەتی عەلییەی قادر، لە خاڵێکی روونکردنەوە دەڵێ: “ههموو هاوهڵانى پێغهمبهر نورى چاومانن، بهڵام تهریقهتمان له گهورهمان حهزرهتى على ( خواى لێ رازی بێت) وهرگیراوه”.
ئەوەشخراوەتەڕوو: “خیلافهتى نێوان هاوهڵان له مێژوودا ههبووه، بهڵام باسكردنى له ئێستادا هیچ خزمهتێك ناكات و رازى نین شوێنكهوتوانی تەریقەتمان خۆیانى پێوه خهریك بكهن، چونکە ئەوە کاری زانایانی پسپۆڕە”.