سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كرد.

ئەمڕۆیەكشەممە 17ـی تشرینی یەكەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا و، ڕۆشنایی خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و هەردوولا هیوایان خواست كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهاتنی سەقامگیری و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

ھەواڵی زیاتر