چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نرخی نەوت بۆ سەروو 120 دۆلار بەرزبووەوە 

ئەمڕۆ بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک  نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت  1.36% بەرزبوەوە و ئێستا بە 120.65 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش 1.39% بەرزبوەوە و بە 113.90 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری ناجێگری بەهای نەوت بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە، بەتایبەت کە لەچەند کاتژمێری رابردو هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پێشڕەوی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها رۆژی چوارشەممەی رابردو سەرۆکی روسیا بەرامبەر بەردەوامی سەپاندنی سزاکان، هەڕەشەی راگرتنی هەناردەی گازی لە ئەوروپا کرد.