پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

کەشناسی هاووڵاتییان لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ئاگادار دەکاتەوە

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 25/3/2022، کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: “پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان په‌ڵه‌ هه‌ور بێت پاشان له‌ نيوه‌ڕۆوه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى شه‌پۆلێكى باران و هه‌وره‌ تريشقه‌ كه‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌”.

ئاماژە بەوەش دراوە: “له‌ ئێواره‌ و دره‌نگانى شه‌ودا بارانبارين له‌ ناو چه‌كانى رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كانى راپه‌ڕین بارانى مامناوه‌ند ده‌بارێ و له‌ ناوچه‌كانى كه‌ركووك و گه‌رميانيش نمه‌ باران و هه‌ندێ كات بارانى مامناوه‌ند ده‌بارێ له‌گه‌ڵ بارينى به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كان”.