نێچیرڤان بارزانی، پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بۆ كۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاو کردەوە و نووسیویه‌تی: جێگەیەکی تایبەتی لە مێژووی کوردستاندا هەیە و رۆڵێکی گرنگی لە کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوخۆی ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردوو هەبووە