لەدوای 12 رۆژ تەرمی ھاوڵاتی ئوسامە جەلال لە رووباری سیروان دۆزرایەوە

دوانزە رۆژ لەمەوبەر، 4 ھاووڵاتی دانیشتووی دەربەندیخان بە مەبەستی ھەڵدانەوەی گۆڕێكی کۆن ده‌چنه‌ گوندی “ژاڵە ناوی” سەربە قەزای  دەربەندیخان، بە مەبەستی ئەوەی ئاسەواری کۆن لە گۆڕکەدا بدۆزنەوە، بەڵام ھێزێکی ئاسایش رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌ و 2 كه‌سیان دەستگیردەکه‌ن، دوانه‌كه‌ی دیکەیان بۆ خۆدەربازکردن دەچنە ناو رووباری سیروان، به‌ڵام بێسه‌رشوێن ده‌بن.

حەمید جەلال، برای یەکێك لە قوربانییەکان بە کوردستان24 راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئوسامەی برام لەدوای دوانزە ڕۆژ گەڕان، دۆزرایەوە.

گوتیشی: بە فەرمانی دادوه‌ر تەرمی براکەم رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، تا بزانرێت ئاسەواری فیشەکی پێوەیە، یان نا، چونکە شەوی ڕووداوەکە ئاسایش تەقەی لێکردوون.

حەمید جەلال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سکاڵامان لەسەر ئاسایشی دەربەندیخان تۆمار کردووە.

ھەواڵی زیاتر