لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له پهرلهمانی كوردستان لهبارهی قسهكانی سانا مام یوسف، بەتوندی ئیدانەی هەر گوتە و کردەوەیەک دەکات کە قوربانیدان و ئازارەکانی کەس و کاری شەهیدان لەبەرچاو ناگرێت.
لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له پهرلهمانی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، پێویستە رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر و سزای هەر کەسێک بدرێت کە بەم شێوەیە سنووری پیرۆزییەکان دەبەزێنن.
دهقی راگهیهندراو:
ئێمە وەک لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەتوندی ئیدانەی هەر گوتە و کردەوەیەک دەکەین کە قوربانیدان و ئازارەکانی کەس و کاری شەهیدان لەبەرچاو نەگرێت و ببێتە هۆی لەکەدارکردنی شکۆیان، هاوکات هەر ستایشکردنێکی ئەو تاوانبارانەی کە تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانی گەلی کوردستانیان ئەنجامداوە بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە.
پێویستە رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر و سزای هەر کەسێک بدرێت کە بەم شێوەیە سنووری پیرۆزییەکان دەبەزێنن، چونکە لای خەڵکی کوردستان خوێنی شەهیدان و کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان ناسنامەی گەلەکەمانن و هێڵی سوورن، هاوکات سوپاسی دەسەڵاتی دادوەری و هێزی پۆلیس دەکەین کە جوامێرانە دەسبەکاربوون و تۆمەتباریان دەسگیرکرد، داواش لە دادگای بەڕێز دەکەین دوایی ئیدانەکردنی تۆمەتبار ئەگەر تاوانەکەی بەسەردا یەکلایی بووەوە، بە سزای دادپەوەرانەی خۆی بگەیەنێت.
لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له پهرلهمانی كوردستان
22 – 3 – 2022