وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (22ی ئادار/ مارسی 2022) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (29) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و هیچ تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (3) هه‌زار و (304) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (279) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (755)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (755)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ھەواڵی زیاتر