رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان پشتیوانی بۆ پەیامەکەی سەرۆک بارزانی ڕادەگەیەنێت

دەقی پەیامەکە:

پێکهاتەی تورکمان کە پێکهاتەیەکی سەرەکی هەرێمی کوردستانە و وەک پارتی گەشەپێدانی تورکمان، نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لەم هەڵوێست و لێدوانانەی دەسەڵاتی ئیتیحادی بەغدا کە پێچەوانەی دەستوور و ماف و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانە و بە هەنگاوێکی مەترسیدار دەیبینین.

لێرەدا پشتیوانی خۆمان بۆ پەیامەکەی سەرۆک بارزانی ڕادەگەیەنین کە تەعبیر لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان دەکات بە گشت پێکهاتەکانەوە.

لەم کاتە هەستیارەدا پێویستە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان ریزەکانیان یەکبخەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێم و دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان.

محمد سعدالدين ئيلخانى

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان