جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا، ئیرینا ڤیریشوک رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تەنیا هەشت هەزار و57 هاووڵاتیی مەدەنی توانیویانە لە رێگەی رێرەوە مرۆییەکانەوە دەرباز بن.
ئیرینا ڤیریشوک لە رێگای کورتە ڤیدیۆیەکەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لەو هەشت رێڕەوە مرۆییەی کە بۆ دەربازبوونی هاووڵاتیانی سڤیل جیاکراوەتەوە، تەنیا حەوت دانەیان سوودی لێ وەردەگیرێت.
ڤیریشوک ئەوەی خستەڕوو کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تەنیا هەشت هەزار و 57 هاووڵاتیی مەدەنی توانیویانە لە رێگای رێرەوە مرۆییەکانەوە دەرباز بن و گوتیشی: سەرباری هەموو ئاستنگییەکان، سێ هەزار و حەوت هاووڵاتی توانیویانە لە ماریۆپۆڵ-ەوە دەرباز بن بۆ شاری زاپۆریژییا. لە گوندەکانی دەوروبەری کیێڤ-یش چوار هەزار و 370 سڤیل دەرباز بوون.