پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سێ گه‌نج له‌ ماوه‌ت خنكان 

 

شه‌وی رابردوو، لە سنوری قەزای ماوەت  له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی، سێ گەنج کەوتنە ئاوی چەمی خەمەڵوکە لە شارباژێر و هه‌ر سێ كیان خنكان.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرا لە سلێمانی به‌میدیاكانی ڕایگەیاند:  شه‌وی رابردوو، گەنجێك لە ئاوی ماوەتدا خنكاوە و  دواتر دوو هاوڕێی دیکەی دەیانەوێت رزگاری بکەن، بەڵام هەرسێکیان خنکاون. 

بەپێی زانیارییەکان، سێ گەنجەکە خەڵکی شارباژێرن خزمی  یه‌كترن و بەمەبەستی گەشت و سه‌یران چووبوونه‌ ناوچه‌كه‌. .