لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی زاخۆ، گەنگەشەی تێزی دکتۆرای قوتابی (ژەنین عارف ڕوشدی) لە پسپۆڕیی ئەدەبیاتی ئینگلیزی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. تێزەکە بە ناونیشانی:”Political Dynamics and Sociocultural Transformations in Selected Post-2003 Iraq War Novels: A Cultural Studies Perspective” بوو. هاوکات، سەرپەرشتیاری تێزەکە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. سامان حوسێن عومەر بوو.
ئەندامانی لیژنەکەیش پێکهاتبوون لە:
پڕۆفیسۆر د. شێرزاد شەفیع بابۆ – زانکۆی سەلاحەددین (سەرۆکی لیژنە)
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئیسماعیل محەممەد فەهمی سەعید (ئەندام)
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. لولاڤ محەممەد حەسەن – زانکۆی دهۆک (ئەندام)
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. سیروان عەبدولکەریم عەلی – سەرۆکایەتیی هەرێم (ئەندام)
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. عەبدولڕەحمان جەلال عوسمان – زانکۆی سۆران (ئەندام)
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. سامان حوسێن عومەر – زانکۆی سەلاحەددین (ئەندام و سەرپەرشتیار)
بەناوی ڕۆژنامەی هەولێرەوە پیرۆزبایی لە قوتابی (ژەنین عارف ڕوشدی) دەکەین و هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.
