رۆژنامەی ھەولێر

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٢١)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی هەولێر

بەڕێزان/ سەرنووسەر، ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندانی ڕۆژنامەی هەولێر

بە بۆنەی (٢١)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی هەولێر، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی هێژای ڕۆژنامەکەتان دەکەین. ئومێدەوارین لە ساڵی نوێی کارکردنتاندا، لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی باشتر و کاریگەرتر بەرەو پێشەوە بنێن.

ڕۆژنامەی هەولێر لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەی تەمەنیدا، ڕۆڵ و جێدەستێکی دیاری لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا هەبووە و بەردەوام سەکۆیەکی بەرپرسانە بووە لە خزمەتکردنی ڕەوتی ڕاگەیاندن و گەیاندنی پەیامی دروست.

هیوادارین هەمیشە لە ئاستی ئەرکەکانتاندا بن و
هەر سەرکەوتوو بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ی ١١ی ٢٠٢٦