رۆژنامەی ھەولێر

سکاڵۆنی و خیسۆس باسی داهاتووی مێسی و کریستیانۆ دەکەن

مامەیارە ئەحمەد – هە‌ولێر

 

لە دوای وازهێنانی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییە نێودەوڵەتییەکان زۆرترین پرسیار لەبارەی کاریگەری لەدەستدانی ئەو دوو یاریزانە لە راهێنەری هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و پۆرتوگال دەکرێت.

سکاڵۆنی دەرگای گەڕانەوە بەڕووی مێسی دا دەکاتەوە
لیۆنێل سکاڵۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند دەبێت لەد وای نەمانی لیۆنێل مێسی ئارام بین و بەردەوام بین و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین.
سکاڵۆنی دەشڵێت: پێموایە لیۆنێل مێسی بەردەوام دەبێت لە یارییکردن، هیوادارم بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت، بەڵام هەر کاتێک ویستی پەیوەندیمان پێوە بکات دەرگای هەڵبژاردەکە کراوەیە بۆ سەرکردە و کاپتنەکەمان.
سکاڵۆنی سەبارەت بە دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئۆرۆگوای، گوتی: پێم وایە تیپەکەم یارییەکی باشیا کرد و بەو شێوەیە یارییان کرد کە پێشتر ئەنجامیان دەدا. لەو رووەوە پێم وایە دەتوانین ئارام بین. نیوەی یەکەم باش بووین. بەراستی هەلی گۆڵکردنمان هەبوو، تۆپمان بەدەستەوە بوو و ئۆرۆگوای بە کردەیی هیچ هەلێکی نەخوڵقاند. لە نێوان هەردوو گێمەکەدا، ویستمان شتێکی جیاواز تاقی بکەینەوە، چونکە مەبەست لەم یارییانە ئەوەیە شتی تازە تاقی بکەیەوە. ویستمان ماتی سۆلی بخەینە نێو یاریگا، کە زیاتر وەک یاریزانی باڵ یاری دەکات.بەڵام کاتتمان نەبوو بۆ ئەمە سەیری بکەین، چونکە لە ماوەی 5 خولەکدا ئۆرۆگوای دوو گۆڵیان تۆمار کرد و یارییەکە بەرەو شێوان چوو. ئەوەی لە گێمی دووەمدا وەری دەگرم ئەوەیە کە تیپەکە تەنانەت لە ئەنجامی 2-0ـیشدا بەردەوام بوو لە هەوڵدان، بەردەوام بوو لە یارییکردن و دروستکردنی هەل. کەواتە، ئەنجامەکە، بەڵێ، بە دڵمان نەبوو، بەڵام ئەمە تەنیا رووداوێکی لاوەکییە بەراورد بە ئاستی تیپەکە کە پێشکەشی کرد.

خیسۆس بەهۆی کریستیانۆ بێزار بووە
خۆرخی خیسۆس راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بێزاری خۆی دەردەبرێت لەسەر پرسیارکردن دەربارەی رۆناڵدۆ و قسە لەسەر لێدوانەکەی دایکی رۆناڵدۆ دەکات، کاتێک گوتی دڵخۆشبووم کاتێک پۆرتوگال تووشی دۆڕا بوو.
لەمبارەوەیەوە خۆرخی خیسۆس گوتی: من بە تەواوی لەو پرسیارانە و هەروەها لەو راگەیەندراوەی دایکی کریس تێدەگەم. دایک هەر دایکە. بەو شێوەیەی کە من تێگەیشتووم، ئەو دایکێک نەبووە کە بە ئاسانی منداڵەکانی گەورە کرد بێت، ئەو نموونەی دایکێکە. بۆیە بۆ من، هەموو ئەوانە شتێکی سروشتی و ئاسایین.
نازانم کەی کۆتایی دێت پرسیار کردن لەسەر رۆناڵدۆ، ئێوە کە پرسیار دەکەن و منیش دەبێت وەڵام بدەمەوە. ئەگەر ساڵی داهاتوو هەموومان لێرە بین و باس لە داهاتوو بکەین و پرسیار لەسەر کریس بکەن، من دەبێت وەڵام بدەمەوە، ئەمە شتێکی نوێ نییە و ئێوە پێشتر من دەناسن.
کریس ئەفسانەی تۆپی پێی پورتوگال و هەڵبژاردەی پورتوگالە، تۆپی پێی پورتوگال هەرگیز ناتوانێت کریس لەبیر بکات.