رۆژنامەی ھەولێر

تەندروستی و بازرگانیی هەولێر هۆشداری دەداتە بریکارانی خۆراک: مۆڵەتی ئەو بریکارانە هەڵدەوەشێتەوە کە کەمتر لە 40 خێزانیان

بەپێی گشتاندنێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەل و پێداویستیی خۆراک لە هەولێر، ئاماژە بە بڕیارێکی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی فیدراڵ کراوە کە تێیدا هاتووە: هەر بریکارێکی دابەشکردنی خۆراک لە لیستی تۆمارکراویدا ژمارەی سەرخێزانەکانی لە 40 سەرخێزان کەمتر بێت، بریکارنامەکەی هەڵدەوەشێتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا ڕوونکراوەتەوە، لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی بریکارنامەکەدا، نەفەر و خێزانەکانی ئەو بریکارە دەگوازرێنەوە بۆ سەر نزیکترین بریکاری خۆراک لە سنوورەکەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراک لە هەولێر هۆشداری داوە کە دوایین مۆڵەت بۆ ڕێکخستنەوەی ئەم دۆخە و جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕێکەوتی 15 / 12 / 2026 دەبێت