رۆژنامەی ھەولێر

گۆڕانکاری لە تابلۆی بۆکس‌ئۆفیس؛ پێشەنگییەکی نوێ و دەستکەوتی مێژوویی

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

لە نوێترین ئامارەکانی کۆتایی هەفتەی بۆکس‌ئۆفیسی سینەماکانی ئەمەریکای باکوور، فیلمی ژاپۆنیی “Godzilla Minus Zero” بە تۆمارکردنی ٣١.٦ ملیۆن دۆلار لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا چووە پلەی یەکەم. فیلمی ئەنیمەیشنی “The Cat in the Hat” بە کۆکردنەوەی ٢٠.٥ ملیۆن دۆلار پلەی دووەمی گرت و فیلمی درامیی “Drummer Boy” بە ٩.٣ ملیۆن دۆلار لە ڕیزبەندی سێیەمدا جێگیر بوو.

لە ئاستی جیهانیشدا، ڕکابەرییەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی مێژوویی؛ فیلمی “Spider-Man: Brand New Day” بە تێپەڕاندنی بەربەستی ٢.٥ملیار دۆلار، ناوی خۆی وەک سێیەم فیلمی هەرە پڕداهاتی مێژووی سینەما تۆمار کرد. هاوکات شاکارە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆلان، “The Odyssey”، بە زیاتر لە ١.٨ملیار دۆلار بووە پڕداهاتترین فیلمی مێژووی دەرهێنەر و پڕداهاتترین کاری پۆلێنی پێگەیشتووان (R-rated). هەروەها “Toy Story 5” و “Michael” بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ١ملیار دۆلار، پێگەی خۆیان لە پێشەنگی فیلمە خێزانی و بایۆپیکەکاندا چەسپاند.

سەرچاوەکان:
• بۆکس‌ئۆفیس مۆجۆ (Box Office Mojo / IMDbPro)
• دەستەی فیلم و سینەمای باکووری ئەمەریکا (The Numbers)
• ڕاپۆرتی شیكاریی گۆڤاری ڤارایتی (Variety Box Office Tracking)