دوێنێ، فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى، لە پیرمام پێشوازىی لە فیۆنا به‌ترس، یاریدەدەرى کۆنسوڵى گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و شاندى یاوەرى کرد.
لە دانیشتنێکدا فازڵ میرانى وێراى بەخێرهێنانیان سەبارەت بە ڕەوشى ئەمڕۆى کوردستان و عێراق و ناوچەکە دوواو ئاماژەى بەوەدا کە ناوچەکە لە قۆناغێکى هەستیار تێدەپەڕێت و بەرەو گۆڕانکارى دەڕوات.
سەبارەت بە هەوڵەکانى لایەنە سیاسیەکانى کوردستان بۆ پێکهێنانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان میرانى دووپاتى کرد کە هەوڵەکان بەردەوامن و په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ لایه‌نه‌كان دلخۆشكه‌ره و پێویسته هه‌موومان به‌رژه‌وندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان دابنێن و هیوادارم هه‌موومان هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ین و ئاسته‌نگه‌كان به‌لاوه بنێین وكێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت و كابینه‌ی نوێی حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێکبهێنرێت.
هه‌روه‌ها بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له گه‌ل لایه‌نه عێراقییه‌كان به گرنگ زانی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان و گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی باش له نیوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ.
لەلاى خۆیەوە فیۆنا به‌ترس، یاریدەدەرى کۆنسوڵی گشتى بەریتانیا لە هەولێر سوپاسى مەکتەبى سیاسیى پارتى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەم دیدارە و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێویسته كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ ئه‌م ئارامی و پێشكه‌وتنه‌ی هەرێمى کوردستان و هیواى خواست هەرێم و گەلى کوردستان هەر لە پێشکەوتن دا بێت.

