رۆژنامەی ھەولێر

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ هونه‌رمه‌ند براده‌ر موسیكى ده‌كات

دەقی پەیامی سەرخۆشی نێچیرڤان بارزانی:-

بۆ كۆچى دواييى جوانه‌مه‌رگ (ئه‌ردال)ى كوڕيان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ هونه‌رمه‌ندى ديار مامۆستا براده‌ر موسیكى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌‌كه‌يان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان