رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یانەی هەولێر دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی ڕێگەی (کۆڕێ – شقڵاوە – قەندیل)، ئاماژەی بە سەرکەوتنی شەوی ڕابردووی یانەی وەرزشیی هەولێر کرد و دڵخۆشی خۆی بەرامبەر ئەو ئەنجامە دەربڕی.
لە کاتی گەیشتنی بۆ شوێنی پڕۆژەکە، سەرۆکی حکوومەت بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنە بەرزەوە، پیرۆزبایی لە پارێزگاری هەولێر کرد و ڕایگەیاند: یانەی هەولێر لە یاریی شەوی ڕابردوودا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و دڵخۆشبووم بە بردنەوەیان لە یارییەکەدا.

لە کۆتاییدا، سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ یانەی هەولێر و سەرجەم یانەکانی دیکەی کوردستان لە پاڵەوانێتییەکاندا خواست.